بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر ئەلمەعلوومە، جەبار مەعمووری ئەندامی شاندی هاوئاهەنگی شیعی عێراق لە لێدوانێکدا جەختی کرد کە مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی ئەو وڵاتە شوناسی هۆکارەکانی هێرش بۆ سەر فڕۆکەخانەی بەغدا دەشارێتەوە.
بە گوێرەی ئەم ڕاپۆرتە، ئەو ئەندامەی شاندی هاوئاهەنگی شیعە وتیشی: سەرۆک وەزیرانی عێراق بە شاردنەوەی شوناسی هۆکارەکانی هێرش بۆ سەر فڕۆکەخانەی بەغدا خەریکە هەڵەیەکی ستراتیژیک دەکات. شاردنەوەی شوناسی هۆکارەکانی هێرش بۆ سەر فڕۆکەخانەی بەغدا، پەیامی نەرێنی بۆ رای گشتی دەنێرێت.
ناوبراو زیادی کرد: ئەوە مافی عێراقییەکانە کە نزانن چ کەسانێک هەوڵی ڕووخاندنی وڵاتەکەیان دەدەن و دەیانەوێت ئابڕووی عێراق لە ئاستی نێودەوڵەتی بەرن. هێرش بۆ سەر فڕۆکەخانەی بەغدا پێشێل کرانی سەروەری وڵاتە و ناتوانین لە بەرانبەریدا بێدەنگ بین.
Your Comment